بۆ خوێندکاران و سەپەرشتیکاران: ئەمە بۆ خوێندن لە دوورەوە لە خوێندنگا ئامادەییەکان برەوی هەیە

Kontakta Site Page

Site Page

Kontakta Umeå kommun

Telefon: 090-16 10 00

Besöksadress: Skolgatan 31A, 901 84 Umeå
Öppettider: Måndag-fredag kl. 8.00-17.00

شارەوانی ئومیۆ لە سێشەممەی ١٧ی مارس/ئازار بڕیاریدا کە لەسەر ڕاسپاردەی حکومەت بڕوات، کە خوێندنی ئامادەیی- و گەورەساڵان بچێتە سەر خوێندن لە دوورەوە. لێرەدا زانیاریی هەیەلەبارەی چۆنێتی جێبەجێکردنی لە خوێندنگای ئامادەیی.

ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە کاروبارەکە بەردەوام بێت، بەڵام بە شێوازێکی جیاواز. ئێمە تێئەگەین کە ئەمە زۆر پرسیارگەل بەئاگائەهێنێت، بەڵام ئێمە کارئەکەین بۆ ئەوەی ئێوە زانیارییتان پێبدرێت، بەرلەهەرشتێک لەڕێگای لێروم/سەکۆی فێربوون، بەڵام هەروەها لەڕێگای ماڵپەڕی خوێندنگاوەش.

زانیاریی هەینی ٢٠ مارس

ئێمە ئەمانەوێت سوپاسێکی گەورە بنێرین بۆ خوێندکاران و سەرپەرشتیکاران بۆ ئەو کارەی ئێوە لە هەفتەی پێشوو کردتان! لە هەفتەی ئاییندەدا لەسەر خوێندن لە دوورەوە بەردەوام ئەبین بەپێی ئەو خشتەیەی کە هەیە. گەر تۆ پرسیارگەل یان بیرکردنەوەت هەیە، بەخێربێت بۆ پەیوەندییکردن بە پەروەردەکار یان مامۆستای وانەبێژ.

زانیاریی چوارشەممە ١٨ی مارس

خوێندن بەپێی خشتە
خوێندن لەدوور- و لەدوورەوەکۆنتڕۆڵکراو، هەتا بکرێت بەپێی ئەو خشتەیەی هەیە بەڕێوەئەبرێت. تۆ وەک خوێندکار ، ئەو زانیارییەی پێداویستتە بۆ کۆرسەکانت لەلای مامۆستای وانەبێژەوە لە ڕێگای ژووری کۆرس/خولیخوێندن وەرئەگریت. گەر تۆ زانیاریی لەبارەی کۆرسەکەت لە لێروم نابینیتەوە، پەیوەندیی بە مامۆستای پەیوەندییدار بکە لەڕێگەی مایڵ یان بەو شێوازەی تۆ لات نەریتە بۆ پەیوەندییکردن بەهەریەک لە مامۆستایان.

ئامادەبوون
ئێمە ئەمانەوێت بەبێ ڕەجاوکردنی بارودۆخ کارەکە بۆتۆ وەک خوێندکار بەباشی بڕوات، کە تۆ خوێندنەکەت تەواوکەیت و هەتا ئەوەندەی بکرێت دەستت پێبگات. ئەوە گرنگە کە تۆ وەک خوێندکار بەشداریی لە خوێندنەکەدا بکەیت و بەرپرسێتی خۆت هەڵگریت.

ئێمە داوا لە تۆش ئەکەین وەک سەرپەرشتیار کە یارمەتیی لاوەکەت بدەیت لەم گۆڕانکارییەدا، بۆئەوەی خوێندنەکە تا ئەوەندەی بکرێت ئاسان بێت.

خۆراکی نیوەڕۆی خوێندنگا
ئەو خوێندکارانەی لە شارەوانی ئومیۆ ئەژین و ئەچنە خوێندنگائامادەییەکانی سەر بە شارەوانی دراگنسکولا، ئامادەیی فۆشلوندا، میدگۆردسکولان یان ئامادەیی مایا بێسکۆڤ، بواری ئەوەیان ئەبێت کە نانخواردنی نیوەڕۆی خوێندنگا لە بژارەیەک لە خوێندنگا بنەڕەتیەکان و ئامادەییەکانی شارەوانی بهێنن.

www.umea.se/hamtaskolmat Länk till annan webbplats. بۆ زانیاریی زیاتر و ڕاسپاردنی خواردن:

ئێمە داوا لە خوێندکاران و سەرپەرشتیاران ئەکەین کە خۆتان بە زانیاریی تازە نوێکەنەوە و پێزانینتان لەسەر ئەو زانیارییانە هەبێت کە لە لێروم بڵاوئەکرێتەوە. گەر پرسیارگەلت لەبارەی ئەم گۆڕانکارییە یان پرسیارگەلی ترت هەیە، ئەوا بەردەوام بەخێربێیت بۆ پەیوەندییکردن بە ئێمەوە!

زانیاریی سێشەممە ١٧ی مارس

لەڕوانگەی ئەوەی کە شارەوانی ئومیۆ بڕیاریداوە کە لەسەر ڕاسپاردەی حکومەت بڕوات، بەوەی کە بگوازێتەوە بۆ خوێندن لەدوور بۆ خوێندگای ئامادەیی، ئێمە پێکەوە لەگەڵ کارمەندانمان لەوەدا کارئەکەین کە پلانێک بهێنینە کایە بۆ ئەم مەبەستە. کاروبارەکەمان بەردەوامی ئەبێت، بەڵام بە شێوازێکی جیاواز. ئێمە تێئەگەین کە ئەمە زۆر پرسیار ، هەم لای خوێندکاران و هەم لای سەرپەرشتیاران ، بەئاگا ئەهێنێت، ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە پبردەوام زانیاریی بەئێوە بدەین لەبارەی بەردەوامییبوونی کارەکە. ئەمە بەرلەهەرشتێک لە ڕێگەی ئەم کەناڵەوە ئەبێت، بەواتا لێروم.

بۆ ئەوەی بتوانیت پێزانینت لەسەر خوێندنی لەدوور هەبێت کە دێت، ئەوا داوات ڵی ئەکەین کە وەک خوێندکار دڵنیاکردن بکەیت لەوەی کە ئەمانەی لای خوارەوەت هەیە/ یان ئەتوانیت:
کۆمپیوتەرێکی خەێندنگا، کە کار بکات.-
بەستنەوەیەکی ئینتەرنێت، کە کار بکات.-
کەرەسەکانت لە ماڵەوە (کێبڵی شارژکردن، کەرەستەی خوێندن).-
بچۆ سەر گووگڵ (لەڕیگای مایڵی edu ) و لە لێروم.-

ئایا ڕوو لە کوێ کەم گەر من پێداویستیم بە کۆمەک و یارمەتیی هەبێت لەگەڵ تەکنیکەکەدا؟

کۆمەکی تەلەفۆنیی بۆ پرسگەلی تەکنیکی هەیە لە ڕۆژانی دووشەممە- هەینی ٠٧،٤٥ – ١٦،٣٠ لەڕیگای ژمارە تەلەفۆن

١٠ ٦٤ ١٦ – ٠٩٠ فۆرمێکی پەیوەندییکردنیش هەیە کە ئەتوانیت بەکاریبهێنیت گەر ئەتەوێت پرسیارەکەت بنێریت.

Länk till kontaktformulär Länk till annan webbplats. پرسیارەکان لەگەڵ هاتنیان بۆ ئێمە بە سەرە وەڵام ئەدرێنەوە

Skriv ut
Senast uppdaterad: 28 april 2020
Sidan publicerad av: Therése Swärd